هات و چۆیەتی

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  428 بینین
دڵ لە دەوری تۆ هات و چۆیەتی
تەمای چەسپانی جێگەی خۆیەتی
مێشک مەرکەزی دڵداریی ڕووتە
تەنها هەر خۆشی ئەوە هۆیەتی
جووڵاوە هەستم بە جۆرێکی وا
لە تەک ڕۆحما گفتوگۆیەتی
ناحەز دەیەوێ ئێمە لە تۆ کا
وا گوێم لە واتەی پڕ درۆیەتی
ئەوا کەوتووە لەبەر پێی یارا
ئەڵێی پشیلەی دەستەمۆیەتی
ئەمڕۆ لەگەڵ یار کە کەمێ ڕێکا
بەڵام سبەینێ باوکەڕۆیەتی
ئەو یارە دادی ئێمە نەپرسێ؟
خوێنی ڕژاوم لە ئەستۆیەتی