بەلاما تێپەڕیبوون
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
608 بینین
نیگاران شەو بەلاما تێپەڕیبوون
وەهام زانی کە حۆری یان پەری بوون
ئەوانەی شوێنی ئەو شۆخە ئەکەوتن
هەموو کەم هۆش و سووک و سەرسەری بوون
گوڵان ئەمڕۆ لە باغا نەشئە بەخشن
بەڵام بولبول نەمابوون کۆچەریی بوون
کەسانێک کاس و سەرمەست و هەژاران
لە بەزم و ڕەزمی گوڵزارا بەری بوون
نیگارانی جوان جەم بوون لە گوڵشەن
خەریکی ناز و عیشوەی دولبەریی بوون
ئەوانەی خۆ بە خاوەن هێز ئەزانن
هەواخوازی پڕۆژەی عەنتەری بوون
لە کەعبەی عەشقی دڵدارانی شیرین
لە خۆشیدا سەرۆکی سەروەریی بوون