من نەگۆڕاوم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  754 بینین
من نەگۆڕاوم تۆ بۆچ وا گۆڕای
گوناهم چی بوو بۆ چی وا تۆرای
بەڵێنت پێدام کە دڵسۆزم بی
جاران وا نەبووی ئێستا بۆ چی وای
باوەڕم هەبوو بە هەستی پاکت
خۆت چاکی بەڵام لە ڕێ لادرای
ئومێدم زۆرە دڵت نەشکاوە
لە دڵسۆزی من بێ شک دڵنیای
ئەگەر گەرەکتە ئەبمە قوربانت
لە ڕاستی قسە و وادەم شارەزای
ئەچییە سینەما هەندێ وێنەت دی
ئەو سینەمایە سەری لێ تێکدای
ئەی دڵ دڵداری هێشتا فێر نەبووی
بە دەستی یاران هەزار جار شکای