لە یەکەم ڕۆژ کە تۆم دیوە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  657 بینین
هەر لە یەکەم ڕۆژ کە من تۆم دیوە
ئەم دڵە چاکەم بە تۆ بەخشیوە
من لە یارانا هەر تۆ ئەناسم
عەشقت لە ڕۆح و دڵم چەسپیوە
لە ئووسوولی عەشق گەلێ شارەزام
لەم کارە ڕێگای ڕاستم بڕیوە
وا گەیشتوومە پاییزی ژیان
گەڵام لە باغی ژین هەڵوەریوە
گیانی هەژاریم گەلێ بەڕێزە
خۆشیم لە ژینا نە زێڕ نە زیوە
وا پێشکەش ئەکەم بە یاری شیرین
لە گوڵشەن چەپکی گوڵم چنیوە
ئەو کەسە لە ژین شادی دەسگیر بوو
لە باخ و گوڵزار تێر هەڵپەڕیوە