چارەی تۆ

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  430 بینین
چارەی من و چارەی تۆ
دنیا ئەکاتە بەهەشت
ئەو پرچە ڕەشمارەی تۆ
من ئەخاتە دەرودەشت
***
جوانی دوو چاوی مەستت
وا گێژ و وێژی کردووم
لە زۆر و زەبری دەستت
کەوتووم و نیوەمردووم
***
ڕێگە بدە بێمە لات
تەماشات کەم تێر و پڕ
ڕۆحم ئەکەمە خەڵات
سەیرم مەکە سارد و سڕ
***
چل ڕۆژی تر بەهارە
ئۆغر ئەکەی بۆ سەیران
ڕەحمت بێ بەم هەژارە
منیش بێم ڕۆحی ڕەوان