لە ڕێی دڵدارییا
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
1002 بینین
نییە کەس چەشنی من سووتابێ بۆ تۆ
لە ڕێی دڵدارییا فەوتابێ بۆ تۆ
لە باخچەی گشتییا بۆت چاوەڕوانم
وەکوو من کێ هەیە دامابێ بۆ تۆ
بە برژانگ و برۆ بەر پێت ئەماڵم
لە ڕێتا هەر منم ئاوا بێ بۆ تۆ
کە ناساغی گەیشتە گیانی جوانت
دوو چاوی من بوو زۆر گریابێ بۆ تۆ
دڵ و ڕۆح سەر و ماڵم فیدات بێ
هەرچی هەبێ و لە ماڵا مابێ بۆ تۆ