ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەر و ماڵم
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
3192 بینین
ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەر و ماڵم
بنواڕە چ سەییادە، چ جەللادە بە حاڵم!
عاشق دەڵێ نابێ کە بدا خۆی لە داوم
زوڵفم کە هەموو داوە، هەموو دانەیە خاڵم
بۆ تۆزی ڕەهت دیدە سەقا و موژە جاڕووب
ترسام کە لە پێت چێت دەمێ جێت بماڵم
باری غەمی جان ئەبرووەتی تیر و کەمان کرد
یەعنی قەدەکەی ئەلفی منە ئێستە کە دالم
دەستم مەخە سەر، تا قەدەمم سووتووە، چاوم!
یاخۆ بە شیفا هاتووی؟ چەندێکە ئەناڵم
ڕەنگینە بە خوێناوی دەروونی، دڵی نالیناسناوی ئەدەبی
بنواڕە دەڵێ خۆ خەنەیە پەنجەیی ئاڵم