بۆ چی بمێنم

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  822 بینین
بە کەڵکی چی دێم بۆ چی بمێنم
بۆچ توخمی داخ و خەفەت بچێنم
بەرهەمی ژینی من ئەبێ چی بێ
سامانی ژیان چی پێ بسێنم
سەرمایەم هەموو کۆمەڵێ شیعرە
لە دەفتەرێکا هەر ئەیخەوێنم
خێزان پێم ئەڵێن کە تێ بکۆشم
بۆ خۆشی ژیان قەت دانەمێنم
بەڵام کە هێز و توانام نەبێ
چۆن بچمە مەیدان هەڵمەت بهێنم
بەختەکەم پەستە خۆشم کەم تینم
لە زەوی شۆرا چۆن گوڵ بڕوێنم