چ نەشمیلەی

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  709 بینین
چ نەشمیلەی ئەڵێی دەنکی برنجی
بە ڕوومەت میسلی شووشەی بێ گرنجی
لە سەرتاپاتەوە عەیبی نەبینی
هەچی کەس دای لە شێوەی تۆ سەرنجی
لە باغی جوانی تۆدا بۆنی خۆش دێ
ئەرێ نارنجی تۆ یاخود ترنجی
ئەکەم داوا بە ئومێدی موداوا
لە لێوت تاقە ماچێ گەر نەڕەنجی
لە وێنەی تۆ نییە حۆری و فریشتەش
لە عالەمدا بە شۆخی تۆی برنجی