خەندەی یار
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
694 بینین
کە یار بۆ خەندە دەم ئەکاتەوە
شادی لە گیانم جەم ئەکاتەوە
شەرمەزار ئەبن نارنج و لیمۆ
کە دوگمەی بانی مەم ئەکاتەوە
ئەگەر نەیبینم هەر ڕۆژە جارێ
ساڵێک لە عومرم کەم ئەکاتەوە
کە لێم نەپرسێ لە ڕووی نازەوە
دەماوەندی دڵ تەم ئەکاتەوە
وەختێ کە ئەڕوا بە لار و لەنجە
لاسایی پۆڕی چەم ئەکاتەوە
هەروەک مامزی بیابانی چین
کە من ئەبینێ ڕەم ئەکاتەوە
کە بێ وەفایی ئەدا نیشانم
دەرگا لە هۆردووی غەم ئەکاتەوە
منیش هاوڕازی وەلی دێوانەکەسم
کاتێ کە باسی شەمکەس ئەکاتەوە