گیانەکەم
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
989 بینین
گیانەکەم گیانم فیدات بێ بۆچی بێزاری لە من
چی هەیە تاوانی من بۆچ دڵ بە ئازاری لە من
خۆم بە کۆیلەی تۆ ئەزانم تا لە دنیادا بژیم
تیر و تانەی ناحەزان ناکا ئەبەد کاری لە من
مەحرەمی ڕاز و نیاز و ڕاگری نازی ئەوم
بۆچ لە من پەنهان ئەکا ئەم شۆخە ئەسراری لە من
ناحەزی ناکەس بسووتێ با بە سۆزی ئاخ و داخ
چارەی ناکەم با بکا سەد دەفعە هاواری لە من
باغەوانی باغی شادی یار هاوڕازی منە
ئیکە چۆن دائەخا ئەو باغ و گوڵزاری لە من
دوشمنم گەرچی بەچاکی خۆی نیشانی من بدا
تەفرە ناخۆم ئاشکرایە کار و کرداری لە من