کێر کە هەستا نە لە بێگانە دەپرسێ نە لە خوێش

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  9661 بینین
کێر کە هەستا نە لە بێگانە دەپرسێ نە لە خوێش
گورزی خۆی هەر دەوەشێنێ چ لە پاش و چ لە پێش
هەمە کێرێکی قەوی هێند بە کونی تەنگا چووە
سەروچاوی هەموو زامدارە پەراسووی هەموو ڕێش
تا ملی غەرقە لە چەرما وەکو سیواکی مەلا
پرچی ئەفشانە لە سەر پشتی ملی وەک دەروێش
پاڵەوانێکی قەوی قۆڵە لە میلبازیدا
مەحکەمە ڕیشە و بێخی وەکوو شاخی گامێش