گەرمی و تەڕی بەهارە کە پشکۆ کوژایەوە
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
2 خولەک
1598 بینین
گەرمی و تەڕی بەهارە کە پشکۆ کوژایەوە
پشکۆی گوڵاتەشین بە نەسیم بوو گەشایەوە
لالە کە مەجمەرێکە بە با خۆش و گەش دەبێ
ناوی کە پڕ خەڵووزە بە شەبنم گەشایەوە
گوڵ زاری وا، کە هەرچی دەمێکی بوو پێکەنی
غونچەی گەشا کە یەعنی گرێی دڵ کرایەوە
فەسڵێ کە هەر لە فەرقی بەشەر تا ڕەگی شەجەر
وشکی بە غەیری سۆفی و عاسای نەمایەوە
لەم فەیزی نوورە هەرچی کە وا نارە مردووە
بەم نەفخی سوورە هەرچی کە خاکە ژیایەوە
هەنجیری نەو شکۆفە کە پڕ بوو لە شیری ساف،
تیفلی عینەب شکۆفەیی کرد و ڕشایەوە
دایەی زەمین کە حامیلی ئەبنایی مەحشەرە
هەر تۆوێکی تیا کە ئەمانەت بوو، دایەوە
سونبول لەبەر ڕوعوونەتی شمشادی تازەدا
هات و بە تەعن و دەورە بەسەریا شکایەوە
خەزرا، دەڵێی زەمینە بە چینناوی تایبەت و «خەتا»یەوە
غەبرا، دەڵێی سەمایە، بە شەمس و سوهایەوە
بَرْدُ العَجوزعەرەبیەیێکی کە نەیبوو بە غەیری بەرد
دنیا ئەمە چ ڕەنگە، چ بێنێکە دایەوە!
غەیری تەڕیی عیشقی حەرارەتنوما، نەما
بەفریش لە سەرد و گەرمی خەجاڵەت توایەوە
هەر چاوەیێ کە وشک و عەقیمی بوڵەندییە،
وەک تەبعی من بە نەزمی خۆشی نەغمە زایەوە
ساف و ڕەوان و نەرمە وەکوو زەمزەم و فورات
نەک ڕەنگی نیلە یەعنی کە هات و گەڕایەوە
سۆفی ڕیایە خەڵوەتی، بێنی بەهاری کرد
هاتەدەرێ لە سایەیی چایەر، حەسایەوە
نالیناسناوی ئەدەبی بە داوە شەعری دەقیقی خەیاڵی شیعر
بۆ ئەو کەسەی کە شاعیرە سەد داوی نایەوە