دڵ سیاسەنگ نەبێ مائیلی خاکی وەتەنە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1763 بینین
دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وەتەنە
خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە
پەرچەمی سونبولی و، قەددی قضيب البانعەرەبیی
زوڵف بەهلوولی و، خەت زەنگی و، وەجهی حەسەنە
تەڵعەتی ئایەتی جان مەزهەری ئیعجازی بەیان
لەبی دورج و، دەهەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە
دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک
خوێنی من سابیتە، باتیل نییە وەک ڕەنگی خەنە
وەک گوڵی ئاتەشی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنی
قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە
ڕۆشنیی دیدە بە ئینسانە، کە موژدەی قەدەمت
ڕۆشنیی دیدەیی غەمدیدەیی بيت الحَزَنعەرەبیە
دڵی نالیناسناوی ئەدەبی کە ئەنیسی قەرەداغناوی تایبەتە، ئێستەیش
داغی سەرچاوە و دێوانەیی دار و دەوەنە