سوروشکی من کە لێڵاوە غوباری کۆهـ و هاموونە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1142 بینین
سوروشکی من کە لێڵاوە، غوباری کۆهـ و هاموونە
وەرە سەرچاوەکەم بنواڕە، وەک ئاوێنە، چەند ڕوونە!
مونەججیم کەرگەس و لاشەی لەلا شەیئێکە، نەیزانی
کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە
لە دەورانی تەبیعەتدا لەگەڵ «سەوری» فەلەک جووتە
لە ملیا چەمبەری دەوران و تەوقی چەرخی گەردوونە
لەسایەی شەخسێکی هیممەت بڵند، ئاسوودەیە شارێ
بەڵێ خیتتەی سولەیمانیناوی تایبەت سەوادی زیللی کودروونناوی تایبەتە
وەرە سەیری خیابان و بەیازی دەفتەری نالیناسناوی ئەدەبی
کە سەف سەف، مەسرەعی بەرجەستە، ڕیزی سەروی مەوزوونە