بنواڕە وشکە سۆفی و ڕەقسی بە هەلهەلە
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1912 بینین
بنواڕە وشکە سۆفی و ڕەقسی بە هەلهەلە
دیسان لە بەحری وشکی هەوا کەوتە پێمەلە
ئەم ئەرزە مەزرەعەی عەمەلە و گوڵخەنی ئەمەل
هەندی بووە بە مەسجید و، هەندی بە مەزبەلە
شێخم، چ گەرمە حەڵقەیی زیکرت بە ڕەشبەڵەک!
حاڵی ئەمانە خۆ بە جەنابت موحەووەلە!
دائیم لەدووتە مێگەلی ژن، نێرگەلی پیاو
بەم ڕیشەوە لەپێشەوە بوویی بە سەر گەلە!
دنیا مەحەللی کەون و فەسادێکە، حیز و دوون
مەعلوومە چەن بەحیلەیە، عەییارە، چەند دەڵە!
تۆ شێخ و ئەو عەجووزە، عەجەب دۆستی یەکترن!
بێ شاهید و نیکاحە دیارە موعامەلە...
نالیناسناوی ئەدەبی! سەرت لە گونبەدەکەی خانەقا دەکا
لایێ پڕە لە مەشعەلە، لایێ پڕە لە مەشغەلە...