بیستوومە کە غەوغایێ پەیدا بووە لەو لایە

لە گوێم دێ
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 2 خولەک  559 بینین
بیستوومە کە غەوغایێ، پەیدا بووە لەو لایە
پرسیم لە موسڵمانێ، چیە ئەم دەنگ و سەدایە
لە هەر دوو گوێم دێ دەنگی، دەف و تەپڵ و سەڵاوات
شین و گریان و فیغان، ئەڵێی ڕۆژی جەزایە
کە چووم و چاوم پێ کەوت، دووسەد وەجبە مەخلووقات
هەمووی وا دێ بەڕێدا، بە سواری هەم بە پایە
هەندێ بە سواری مایین، بەعزێ ئەسپی لەبندا
بەعزێ سواری نێرەکەر، هەندێکیشیان بە پایە
یەکێ هەگبەی لە تەرکی، کا و جۆیی لەناوە
نان و خورمایان پێیە، ئەسپابیان موهەیایە
سەفێکیان شمشێر بەدەس، لە پێشی ئەو عالەمە
بەیداغ بە دەستیان لەگەڵ، ئەڵێی ڕۆژی غەزایە
دەروێشی شێخ حەسەنناوی تایبەتن پیری قادرکەرەمناوی تایبەتە
ڕەئیسیان عەبدوولکەریمناوی تایبەت شێخی دارەخورماناوی تایبەتیە
تەبلیغ ئەکا بە خەڵکی تەوبە بکەن فرسەتە
دونیا زۆر بێ وەفایە نیعمەتی بێ بەقایە
هیچ پشتی پێ مەبەستە بەم عومرە کەم و کورتە
پێی خۆشحاڵ مەبە هەرگیز چونکە ڕوو لە فەنایە
سا خودایە دەخیلە، بە دەرگاهی بەرزی تۆ
تەوبەم لێ قەبووڵ بکەی، یەک جاری ڕووم سیایە
بەسە لوتفیناسناوی ئەدەبی مەگریە! گریانی تۆ بێ سوودە
لەمەودوا سەرفی بکە عومری خۆت لە تەقوایە