بابەتی١٥

باسی بەعزێ لە ئیمامە موجتەهیدەکان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  700 بینین
بە موناسەبەی ئەسحابی ئەمین
باس ئەکەم بەعزێ لە موجتەهیدین
تا لە ژینا بوو سەییدی موبین
مەهبەتی وەحی و مەنبەعی یەقین
چونکە مەرجیع بوو لەبۆ خاس و عام
بۆ هیچکەس نەبوو شوبهە لە ئەحکام
عەسری ئەسحابیش هەر بەو سیفەتە
چوون مونەووەر بوون بەو مەعریفەتە
کە ڕۆیی عەسری ئەسحابانی دین
هاتە پێشەوە دەورەی تابیعین
چوون لە زەمانی حەزرەت نزیک بوون
لە ئیشتیباهـ و غەڵەت تەریک بوون
بۆ ئەوان باشتر حەل ئەبوو ئەشکاڵ
زوو بە مەردانە ئەڕبابی کەماڵ
کەوتنە سەر فیکری تەدوین و تەسنیف
بۆ زەبتی دینی ئیسلامی حەنیف
ئەووەڵ موسەننیف «عبدالملكعەرەبی» بوو
ئوستادی ئوستاد بۆ «شافعيعەرەبی» بوو
یاخود «رَبيعيعەرەبی» ساحێب «اعجوبهعەرەبی»
یا «سَعدعەرەبی»ی کوڕی ئەبی عرووبە
بە سەعی و جیدد و جەهد و ئیهتیمام
پەیدا بوون جەمعی عولەمای ئیسلام
چەن کەس لەوانە بە عیلم و ڕەشاد
گەیینە پایەی بەرزی ئیجتیهاد
ئیستینباتیان کرد ئەحکامی ئیسلام
«جَزاهُمْ عَنَّا الْمَلِكُ الْعَلاّمعەرەبی»
موجتەهیدینی دینی پێغەمبەر
عەدەدیان گەیی بە هەژدە نەفەر
چواریان مەزهەبیان تەدوین کراوە
بۆیە تەقلیدیان ڕەوا دراوە
«ابوحنيفهعەرەبی»ی ئیمامی ئەووەڵ
«مالكعەرەبی»، «شافعيعەرەبی»، «احمد بن حنبلعەرەبی»