بابەتی١٤
تەرتیبی شەرەفی ئەسحاب
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
6 خولەک
1025 بینین
لەسەر تەرتیبی وەسفی خەلافەت
هەر پێنج خەلیفەی ساحێب شەرافەت
پاش ئەوان «حسينعەرەبی» جا «حمزهعەرەبی» و «عباسعەرەبی»
ئەمجارە باقی عەشەرەی حەقناس
«طلحهعەرەبی» و «زبيرعەرەبی» و «ابوعبيدهعەرەبی»
«عبدالرحمنعەرەبی» و «سعيدعەرەبی» و «سعدعەرەبی»ە
ئینجا سێسەد و سیازدەی ئەهلی بەدر
غەیری ئەوانەی ڕابووران بە قەدر
لە هەر ماڵێ بن ناوی ئەمانە
یا لای هەرکەسێ چاکە، بیزانە
یانێ سەبەبە لەبۆ بەرەکەت
لەبۆ ڕزگار بوون لە شەڕ و ئافەت
تکا بەمانە لە کاتی ڕجا
بۆ هەر موشکڵێ ببەی ئیلتیجا
مایەیە لەبۆ کەشف و ئیجابە
لەسەر تەجرەبەی ئەهلی ئیسابە
جا ئەهلی ئوحود حەوسەد ئەسحابە
هەموو موهەییا وەک شێری غابە
ئینجا ئەسحابی «بيعة الرّضوانعەرەبی»
هەزار و چوارسەد بە سیمای جوان
پاش ئەوان باقی ئەسحابی حەزرەت
بە گوێرەی سەبقی هیجرەت و نوسرەت
تەرتیبی ژنان «فاطمهعەرەبی»ی زەهرا
ئینجا «خديجهعەرەبی» و «عايشهعەرەبی»ی حەمڕا
سەییدە «حفصهعەرەبی» و «امّ حبيبهعەرەبی»
سەییدە «سودهعەرەبی»ی مەشرەب نەجیبە
«امّ سلمهعەرەبی» و «ميمونهعەرەبی» و «زينبعەرەبی»
جا «جويريهعەرەبی» و «صفيهعەرەبی»ی بە ئەدەب
ئەمجارە باقی ئەسحابی حەزرەت
لە ژنان بەپێی هیجرەت و نوسرەت
لەپاش ئەسحابە فیرقەی تابیعین
بە خسووس عولەما لە موجتەهیدین
«خَيْرُ الْقُرُونِ قَرْنيعەرەبی» میقیاسە
بۆ تەرتیبی عام وێنەی ئەساسە
بەم تەرتیبە فەزڵ عەینی ئینسافە
لەمە لابدەی ناحەق و لافە
وایە مەشرەبی ئەئیممەی سەلەف
پەیڕەوی ئەوان حەققە بۆ خەلەف
***
بەعزێ ئەڕبابی بیدعەت و خیلاف
ئەڵێن بە شێوەی شوومی ئیعتیساف
لە خولەفادا عەلی ئەفزەڵ بوو
ئەو موستەحەققی ڕوتبەی ئەووەڵ بوو
هەرچەن لەم باسا زۆر بوو قیل و قال
کێشایەوە سەر نیزاع و جیدال
منیش بۆ ئەهلی ئیحقاق و ئینساف
چەن دەلیل ئەڵێم بۆ دەفعی خیلاف
***
یەکەم دامەزرا ئیجماعی ئەسحاب
لەسەر ئەبووبەکر بە سیدق و سەواب
حەزرەتی عەلیش قەناعەتی کرد
ئەویش بێنیزاع باش بەیعەتی کرد
گەر حەق نەبوایە گەورەیی سددیق
نەئەهاتە جێ ئیجماع بە تەحقیق
ئەگەر ببوایە نەسسێکی جەلی
ئەیکرد بە دەلیل حەزرەتی عەلی
تەسەوور نەکەی عەلی زەعیف بوو
چونکی ئەوەندە مەردی شەریف بوو
مادام لایدایە لە ئەفکاری عام
دەستەی زۆر ئەبوو لە سەحبی کیڕام
عەلاوە شەخسێ ساحێب شەرافەت
چۆن قەبووڵ ئەکا غەسبی خەلافەت
دووهەم ئەسحاب و حەزرەتی عەلی
لە گەلێ جاردا بە وەزعی جەلی
بانگیان لێ ئەکرد بۆ پایە و جاهی
«يا خَليفَةَ رَسُولِاللّهِعەرەبی»
فەرموودەی ئەوان ڕاست لەتیفەیە
خۆیان جاڕیان دا ئەو خەلیفەیە
***
عەلی وەریگرت خۆی لەو خەلیفە
جارییەی قەومی بەنی حەنیفە
دایکی موحەممەد حەنەفی نەسەب
ساحێبی جاهـ و مەقام و حەسەب
ئەگەر خەلیفە نەبوایە سددیق
لێی وەرنەئەگرت عەلی بە تەحقیق
چوون هەر خەلیفە حوکمی نافیزە
تەقسیمی ئەموال بۆ ئەو جائیزە
***
ئەگەر خەلافەت بکرێ بە میراس
ئەبێ بە حەققی حەزرەتی عەبباس
عەلی بیبوایە نەسسێکی جەلی
ئاشکرا ئەبوو و ئەدرا بە عەلی
مادام وا نەبوو مەعلووم بزانە
حەق هەر ئیجماعی ئەسحابەکانە
***
لەو حەیاتەدا حەزرەت ئیمام بوو
خۆیشی سەرگەورەی هەموو ئیسلام بوو
کە خۆی سددیقی دانا بە ئیمام
یانێ گەورە بێ بۆ جەمعی ئیسلام
کێ بێ بتوانێ بکا جەسارەت
لابا لە میحراب ئیمامی حەزرەت
***
عەلاوەی ئەمە دەلیلی لەتیف
لەبۆ ئینسانی تەبیعەت شەریف
ئەمەیە لای دا ئەووەڵ خەلافەت
لەوان تا پاک بێ ماڵی نبووەت
لە غایەی جاهـ و حیشمەت و سەروەت
لە خود پەرستی و تەقازای دەوڵەت
هەتا دەرکەوێ مەقسوود لە ئیسلام
فەقەت ئیسڵاحە و ئیڕشادی ئەنام
کە موحەققەق بوو خەلافەی سددیق
عەهدی بۆ فارۆق باش ئەکرێ تەتبیق
عومەریش پاکە لە شوبهە و توهمەت
چونکە خەلافەی کرد بە مەشوەرەت
پاش دەوری عوسمان عەلی ئیمام بوو
جێگەی وسووقی سەحبی کیڕام بوو
تەسلیمی بکە ئیجماعی ئەسحاب
هاوسەرە لەبۆ ئیسابەی سەواب
لادە لە فیکری ئەهلی خەرافات
بە قسەی بەتاڵ مەکە موبالات
هەر حەق وا لەلای سەوادی ئەعزەم
لەسەر فەرموودەی ڕەسوولی ئەکرەم
خسووسەن دەسەی ئەسحابی کیڕام
ڕازی بێ لێیان خالیقی ئەنام
***
خۆت تەحقیق بکە بە عەقڵ و تەمکین
جەهدی ئەسحابە چۆن بوو لەبۆ دین
قەومێ کە خودا ڕازی بێ لەوان
تاڵب بێ کە لەو ڕازی بن ئەوان
«خير الأمّةعەرەبی» بن بە نەسسی ئایەت
ڕووناک بە نووری چرای هیدایەت
نووری نبووەت لە ناویانا بێ
سیمای سەعادەت لە ڕوویانا بێ
جۆگەی زەلالی ئاوی شەریعەت
بەوان هاتبێ بۆ دڵی ئوممەت
ڕۆن زەیتی پاکی و عیسمەتیان وابێ
بێ لە ئاگردان نووری هودا بێ
بە شەرم و شکۆ، حەمیدە ئاسار
لەگەڵ هەژاران بیانبێ ئیسار
خاوەن قەناعەت لە ماڵی دونیا
خۆیان بنوێنن وەکوو ئەغنیا
دڵ پاک لە دەردی نیفاق و ئەوهام
بێ باک لە دووری ئەولاد و ئەقوام
بچنە غەریبی لە ڕێی خودادا
سابیر بن لەبەر زامی ئەعدادا
لاشە زاماری ڕم و تیر و شیر
بەعزێ بکوژرێن، بەعزێکیش ئەسیر
بەعزێ بکوژێ ئەولاد و بابی
لەبەر دین لابا مەیلی ئەحبابی
تۆزی پێی ئەوان بە هێز و هەڵمەت
ببێ بە هەوری بارانی ڕەحمەت
خوێنی لاشەیان بڕژێتە زەوی
درەختی حیکمەت پێی ببێ قەوی
بە دەست و بە پێ، بە زمان و دڵ
تیر و تەکان و تۆبە و تەوەککول
تۆخودا ئینسافە لە حەق لابدەی
نیسبەتی خراپ لەوانە بدەی؟
دەخیل سەد دەخیل دەس بە دامانت
نەکوژێنیتەوە چرای ئیمانت
باوەڕت ببێ ئەسحابە پاکن
بە کردەوە چاک، بە دڵ ڕووناکن
مایەی ڕووناکین لەبۆ سەرزەمین
لەپاش وەفاتیش بە دڵی نوورین
تەعزیمیان مایەی نووری ئیمانە
تەشریفیان پایەی ئەجر و ئیحسانە
بە شەرم و حە یا بڵێ بە تەمکین
«رَضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ أَجْمَعينَعەرەبی»
«وَ عَنّا بِهِمْ فِيالدُّنْيا وَالدّينعەرەبی»
ڕزگارمان بکا لە ئافاتی ژین