بابەتی١٦
ئیمامی ئەعزەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
732 بینین
ئەبووحەنیفە ناوی نوعمانە
ناوی باوکیشی سابت بزانە
لە دایک بوونی وەها مەعرووفە
هەشتای هیجری بوو لە شاری کووفە
لە سەد و پەنجای تاریخی هیجری
وەفاتی فەرموو، حەفتا بوو عومری
لە «اعظميّهعەرەبی»ی بەغدایە قەبری
خودا زیاد بکا سەواب و ئەجری
شەش کەسی دیبوو لە ئەسحابەکان
لە تابیعینە بە پایە و مەکان