بابەتی٩

باسی بەعزێ سیرەتی گەورەی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  845 بینین
هەتا نەفعی بێ مەوعیزە و ئیڕشاد
قەت مەیلی نەبوو بە زەجری عیباد
زاتێ «رَحْمَةً لِلْعالَمينعەرەبی» بێ
چۆن ئەبێ بەشەر لەو نائەمین بێ
زۆر لە قەبیلە و کۆمەڵی عەرەب
هەر بە مەوعیزە گەیین بە ئەدەب
فەقەت کە چاریان نەکرا بە ئیڕشاد
دوژمن دەستیان کرد بە شەڕ و فەساد
ناچار بۆ نەشری ئیسلام و ئیمان
ئیزنی شەڕ درا لەگەڵ کافران
لەبەر شوجاعەت لە کاتی نەبەرد
هەرگیز لە دوژمن پشتی هەڵ نەکرد
چوون بە ڕۆح و گیان بۆ دین ناسر بوو
لە نۆ حەربەدا خۆیشی حازر بوو
بەدر و ئوحود و «مريسيععەرەبی»، خەندەق
«قریظە» و خەیبر ڕاست و موحەققەق
لە فەتحی مەککە و حونەین و «طائفعەرەبی»
فەقەت بزانە ئەی برای عارف
هەر بە تەئییدی قەزای سەماوی
مەککە بەبێ شەڕ ڕۆیینە ناوی
وا ئەبێ بۆ دین تەئیید و نوسرەت
گشت ئەمانە بوون دە ساڵەی هیجرەت
ئەو بڕی ڕشتەی فەسادی بتان
بەو فەوتا ئیفساد لە بت پەرستان
بەو شکا هێزی کوبباری عەرەب
دامەزرا پایەی زانین و ئەدەب
نەواندی پشتی بەدخواهانی دیندای
مەزران بەردی بناغەی یەقین
تەربییەتی کرد شاری و لادێیی
دەوار نشینی وشکی بەدەوی
بە هۆش و کەماڵ گشت بوون بە ئینسان
بوون بە مەرکەزی دائیرەی ئیحسان
***
خوا ئەمری کرد بە پێغەمبەران
ئەگەر بیبینن پێی بێنن ئیمان
ئەگینا بڵێن بە هەموو ئوممەت
حازر بن لەبۆ تەسدیقی حەزرەت
بۆیە نیشانەی ئەو شاهە گەورە
لە عهوودا بوو دەورە بە دەورە