بابەتی٨

بەیانی دەلیلی شەرەفی حەزرەت ﷺ بەسەر ئەنبیا و موڕسەلینا
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  765 بینین
بە گەلێ دەلیل حەزرەتی ئەحمەد
لە ناو موڕسەلین ئەشرەفە و ئەمجەد
هەر لەبۆ ئەو بوو گەلێ لە ئاسار
نەک لەبۆ باقی ڕوسولی ئەخیار
دەوامی بەعزێ موعجیزەکانی
وەکوو گەوهەری لەفزی قورئانی
دینی جامیع بوو بۆ زۆر عیبادەت
نەبوون بۆ باقی ئوممەت و میللەت
پارێزرا هەموو ئوسووڵی دینی
لە شوبهە و تەحریف بە نائەمینی
شەرعی بەکار دێت بۆ هەموو زەمان
دەعوەتی عام بوو بۆ هەموو جیهان