بابەتی٥

تەفسیلی سیفاتی
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  824 بینین
حەیات وەسفێکە مەنشەئی عیلمە
مایەی ئیرادەی خودای بە حیلمە
بە بونیە و مەزاج ئیحتیاجی نییە
لە قیاس لەسەر ئێمە بەرییە
هەروەها باقی سیفەتانی زات
قیاس ناکرێن لەسەر ماددیات
بەڵام نموونەی سیفاتی زاتە
ئەو سیفەتانە کە تۆ لەلاتە
***
عیلم وەسفێکە بەو ئەبێ مەعلووم
هەرچی بێتە دڵ مەوجوود و مەعدووم
داگرە لەبۆ هەموو مەراتب
لە موستەحیل و مومکین و واجب
عیلمی بە حاڵی باقییە و سابت
هەرچەن ئەگۆڕێ عەلاقەی بۆ شت
بە شوێنی عیلما ئیرادەی خودا
جیا ئەکاتەوە یەکێ لە دوولا
ئینجا قودرەتیش باش ڕووی تێ ئەکا
بەپێی ئیرادە ئیجادی ئەکا
قودرەت ئیش ئەکا لە مومکیناتا
نەک لە واجب و مومتەنیعاتا
***
سەمع و بەسەریش بیستن و بینین
وەها لایق بێ بۆ خوای عالەمین
دەنگی پێی مێر و زەڕڕە لە ناو چاڵ
دیارن لای خودای خاوەنی کەماڵ
بە وێنەی ناڵەی ناڵ لە زبرانا
یا گڵۆپی بەرق لە ناو شاران
***
کەلام لە عورفی عولەمای قودسی
ئیستیعمال ئەکرێ بۆ لەفزی و نەفسی
کەلامی لەفزی لەفزێکە وەها
ئیفادە بکا مەقسوود و مەعنا
کەلامی نەفسی سیفەتێکە وا
مەبدەء بێ لە بۆ ئەلفاز و مەعنا
کەلامی لەفزی زیددی سکووتە
سکووتی زاهیر کە لات مەزبووتە
کەلامی نەفسی زیددە بۆ سکووت
یانێ سکووتی باتینی مەزبووت
وێنەی ئەمانەت لێ مەعلووم بکەم
یەکێ لە دڵا خامۆشە و ئەبکەم
یەکێ مەفهووم و مەعنای بە جۆشە
کە چی زمانی لاڵ و خامۆشە
کەلامی نەفسی ئیزافەی بۆ حەق
یانێ سیفەتە بۆ فەردی موتڵەق
بەری لە لەهجە و ئەسوات و حەرفە
بەری لە وەزعی لوغەت و عورفە
سیفەتی خاسە و قەدیم و زاتی
بەسیتە وەکوو باقی سیفاتی
***
کەلامی لەفزی ئەخوێنرێتەوە هەم لەبەر ئەکرێ و ئەنووسرێتەوە
بە عیبری ئەبێ و هەم بە سەریانی
هەم بە عەرەبی و لەفزی قەحتانی
ئیزافە ئەمە مەعناکەی وایە
کە هەر بە خەلقی زاتی خودایە
هەموو لە لەوحا سەبت کراون
بۆ کاتی تەنزیل تەرتیب دراون
کە مەیلی کردووە بۆ وەحی و تەنزیل
بە ئیلقای ڕۆحی داویە بە جیبریل
بەم ئیعتیبارە کەسرەتی هەیە
ئەم عەرەبییە و ئەوە عیبرییە
بەعزێ «فَصيحعەرەبی»ە و بەعزێکی «افصَحعەرەبی»
بەعزێ «واضِحعەرەبی»ە و بەعزێکی «اوضَحعەرەبی»
بەعزێ موعجیزە بۆ جینن و ئینسان
وەکوو ئایاتی بێوێنەی قورئان