بابەتی٦
دەلیل لەسەر ئەم سیفەتانە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
770 بینین
دەلیل بۆ بوونی ئەم سیفەتانە
یەکەم ئایەتی نەسسی قورئانە
دووهەم خیلافی ئەم سیفەتانە
بۆ خودا ناشێ، چونکی نوقسانە
لە زۆری سیفات مەکە موبالات
کە مەوسووف یەک بێ، با زۆر بێ سیفات
سیفەت تابیعی زاتی مەوسووفە
سەربەخۆ نییە، وەکوو مەعرووفە
***
سیفەتی تەکوین یان وەسفی بەقا
وەسفی زاتی نین ئەی شیرین لیقا
تەکوین عەلاقەی قودرەتە بۆ کار
بەقایش وجوودە لەگەڵ ئیستیمرار
تەکوین سبووتی و بەقا سەلبییە
هەرکامیان ئەگری ئیعتیبارییە