بابەتی٨
کەفارەتی نوێژ و ڕۆژوو بۆ مردوو
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
785 بینین
مردوو بۆ ڕۆژوو ئەگەر قەرزار بێ
زوو چاری بکەن نەک گورفتار بێ
ڕۆژووی بۆ بگرێ خزم و خوێشی خۆی
یا بڵێن بە یەکێ ڕۆژوو بگرێ بۆی
یا بۆ هەر ڕۆژێ موددێ لە تەعام
بدا بە داماو لە باتی سیام
بۆ نوێژی فەوتاو برای بە ئەدەب
عیلاجی نییە بە ئەسڵی مەزهەب
بەڵام بە قەوڵی قەدیمی ئیمام
قەزای جائیزە بەوێنەی سیام
«قفال» نەقڵ ئەکا لە بڕێ ئەسحاب
لەبۆ هەر نوێژێ موددێ بە حیساب
وەجهێکیش هەیە موختارە لەلا
گەلێ ئەسحابی شافیعی والا
وەلی کەفارەت بدا بە ئیتعام
لەبۆ نوێژەکەی بەوێنەی سیام
تەقلیدیان ئەکرێ بۆ نوێژ و ڕۆژوو
کەفارەت ئەدرێ گەلێ زوو بە زوو
ئەگەر تاڵبی بۆ ئاسانی کار
قیمەتی تەعام بدەی بە هەژار
تەقلیدی ڕەئیی حەنەفییەکان
ئەم ئیشە سەختەت بۆ ئەکا ئاسان