بابەتی٩

زەکاتی بزن و مەڕ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  796 بینین
هەر نەوعێکت بوو لە بزن و لە مەڕ
سەرێکی ئەدرێ کە بوو بە چل سەر
ئەگەر بزنت دا فەرزە دوو ساڵێ
ئەگەر خۆ مەڕ بوو باشە یەک ساڵێ
سەد و بیست و یەک حەقی دوانە
بۆ دووسەد و یەک واجب سیانە
لە چوارسەد سەرا واجب چوارە
ئەوجا بۆ سەد سەر سەرێ قەرارە
بۆ زەکات ناشێ عەیبدار و نەخۆش
بەرخ و کارژەلە، ئەی برای بە هۆش
مەگەر نیسابی لە ساڵابمرێ
جا لە بەچکەکان زەکاتیان ئەدرێ
مەسەل کە چل سەر کاریان لێ ببێ
لە عەینی ساڵا دایکیان بمرێ
لەم چل بەچکەدا بەچکەیێ ئەدرێ
ساڵی دایکیشیان بۆ حیساب ئەکرێ
یا چل کار بکڕێ و ساڵ بەسەرا بێ
هەر لەو بەچکانە زەکاتیان ئەدرێ
چوارسەد سەر بزن لە ساڵا بزێ
چوار بزن و چوار کار بۆ زەکات ئەدرێ