بابەتی١٠
شەرتی زەکاتی حەیوان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
768 بینین
خۆ لەوەڕین و چاودێری شوان
تەواو بوونی ساڵ شەرتە بۆ حەیوان
بەڵێ بۆ بەچکەی عەدەدی نیساب
ساڵی دایکیان بۆ ئەکرێ حیساب
مەسەل کە چل سەر دوو کارە بزێ
ئیللا یەکێکیان سێ کاری ببێ
چوون گەیشتوونە سەد و بیست و یەک
دوو سەر زەکاتیان لێ ئەدرێ بێشەک
ساڵی دایکیشیان لەبۆ حیسابە
چونکی چل حەیوان ڕێکی نیسابە