بابەتی٤٢
سوننەتەکانی جومعە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
719 بینین
سوننەتە لەبۆ تاڵبی جومعە
لەبەر ڕەزای حەق نەک ڕیا و سومعە
خۆی بشۆرێت و نینۆکی بکات
مووی بەر سمێڵ و سوننەتی لابات
بکاتە بەری جلێکی خاوێن
سپی بێ چاکە لە سەر تا داوێن
خۆی بۆن خۆش بکا بەیانی بڕوا
دەم بە زیکرەوە بە شەرم و حەیا
نزیکی خەتیب بە دڵ گوێ بگرێ
ئەگەر دووریش بوو بخوێنێ زیکرێ
لە شەو و ڕۆژی جومعە مونەووەر
سڵاوات زۆر بدا لەسەر پێغەمبەر
خوێندنی «الكهفعەرەبی» ئەیزەن سوننەتە
مایەی ڕزگاری فیتنە و زەحمەتە
دوعا لە ڕۆژا زۆر موستەجابە
بە خوسووس دوعای ساعەی ئیجابە
کە خەتیب دانیشت لە سەری مینبەر
تا هەردوو خوتبە ئەگەنە ئەوسەر