بابەتی٤٣

مەکرووهات و موحەڕڕەمات و ئیعزاری جومعە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  718 بینین
خەرید و فرۆش پاش وەختی زەوال
مەکرووهە لەسەر شەرعی «ذي الجلالعەرەبی»
بەڵام ئەمانە پاش بانگی دووهەم
قەتعەن حەرامن بە شەرعی ئەکرەم
هەنگاو هەڵ هێنان لەسەر شانی عام
شەرعەن مەکرووهە و لای بەعزێ حەرام
خواردنی شتێ کە ناخۆش بێ بۆی
مەکرووهە و ئەبێ بە عوزریش لەبۆی
هەروەکوو قوڕی لەسەر ڕێگوزەر
جلی وای نەبێ کە بیکاتە بەر
یا سەرما و گەرمای لە تاقەت بەدەر
یا ترسی فیتنە و ئاشووب و خەتەر