بابەتی١٤
باسی «تَیَمُّم» بۆ بێدەسنوێژ و لەش پیس
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
869 بینین
کاتێ ئاو نەبوو برای بە تەمیز
چار تەیەممومە بە شەرعی عەزیز
نەبوونی بۆ ئاو یا واقیعییە
پێی ئەڵێن حیسسی، یاخود شەرعییە
وەکوو بە پارە ئاو بە دەستکەوێ
تۆش بێپارە بی و پەکت بکەوێ
یاخود لە نرخی عادەتی بازار
زیاتری بوێ بایعی نابار
یاخود ئاو ببێ ئەمما بتەوێ
بۆ خواردنەوەی پەکت نەکەوێ
یاخود مانیع بێ لە ئیستیعمالی
دوکتۆرێکی باش عادل و عالی
جا کاتێ ڕێکەوت یەکێ لەمانە
خۆت حازر بکە ئازا و مەردانە
تەیەمموم بکە لەبۆ حەدەسەین
پاش دوخوولی وەخت، ئەی نووری عەینەین
***
فەرزی تەیەمموم دوانە بە قەرار
یەکەمین نەقڵی گڵێکی تۆزدار
ئەمما ئیستیعمال نەکرابێ جارێ
بۆ تەیەممومی مەعزەرەتدارێ
دووهەم نیەتی ئیباحەی «صلاةعەرەبی»
لەگەڵ ئەو نەقڵە بمێنێ لەلات
هەتا ئەو گڵە ئەگەیێ بە ڕووت
مەسحی پێ ئەکەی ئازانە و مەزبووت
دوو جار دەس بدە لە ئەرز، یەک بۆ ڕوو
دووهەم لەبۆ دەست، ئەی برای خۆشخوو
تۆزاوی ئەکرێ، هەرچی ئەشۆری
یانێ لە وێنەی دەسنوێژ ناگۆڕی
***
ئەعزای بێدەسنوێژ چوار حیساب ئەکرێ
ڕوخسار، هەردوو دەست، سەر و هەردوو پێ
هەرکام لەوانە عەلیل بێ و خەستە
تەیەممومێکی شەرعەن پێویستە
***
وەختی تەیەمموم وەختی شۆرینە
بۆ ئەوجێ خەستە یاخود برینە
ئەمما بۆ لەش پیس وا دانراوە
بە تەیەممومێ ئیشی تەواوە
بەرودوا لەبۆ غوسڵ و تەیەمموم
نییە بۆ لەش پیس «واللّه اعلمعەرەبی»