بابەتی١٥
قەزای ئەو نوێژانە کە بە تەیەمموم بکرێ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
867 بینین
ئەگەر هەر سەبەب نەبوونی ئاوە
حیسسەن ئاو نییە لەو جێگا و ماوا
هەر نوێژێ بکەی بەو تەیەممومە
قەزای ئەو نوێژە غەیرە لازمە
ئەگەر بە ئەغڵەب ئاو نەبێ لەوێ
وە ئیللا شەرعەن ئیعادەی ئەوێ
ئەگەر نەبوونی شەرعی بێ ئەمجار
ئەگەر تەیەمموم بۆ دەستە و ڕوخسار
نەشبێ لەسەریان موشەمما قەتعا
لە سەرت نییە قەزا لە شەرعا
کاتێ موشەمما لەسەر ئەوانە
موتڵەقەن قەزا واجب بزانە
ئەگەر تەیەمموم بۆ سەر و پێ بێ
یانێ نەخۆشی لەو دوو شوێنا بێ
موشەمما نەبێ و ئەندامت پاک بێ
هیچ قەزا نییە، دڵت ڕووناک بێ
ئەمما هەروەختێ وێنەی موشەمما
لەسەر ئەوان بێ کاکی خۆش سیما
ئەگەر دانرابێ لەسەر تەهارەت
موشەمماش نەگرێ ئیللا جێی عیللەت
یا بەشی وەستان نایەوێ قەزا
ئەگینا فەرزە قەزا بۆ جەزا
بە تەیەممومێ هەر فەرزێ ئەکرێ
سا مەگەر سوننەت عەلاوەی بکرێ