قەدری من چەندە لەلای دەوڵەتی دنیایی دەنی
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
2 خولەک
1763 بینین
قەدری من چەندە لەلای دەوڵەتی دنیایی دەنی،
قەدری ئەو کەمتر و، هەردوو لە غەمی یەکدی غەنی
تاغی و باغی و، باغی گوڵ و نەیرەنگ و فەنی
شاد و شادابە بە گوڵ ئاتەشی و نارەوەنی
هێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزی و دار و دەوەنی،
کە دەڕەقسێ وەکوو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی
لە خەزان بێخەبەرە بەرگی بەهار و چەمەنی
بێبەقایی گوڵ و سەرو و سەمەن و یاسەمەنی
فەلەکی میهر مەهی، وەقتە تەواو بێ زەمەنی
کەوکەبەی ئەنجومی و دائیرەیی ئەنجومەنی
خوانی ئەلوانی زەمین و سەفی سینی و سەحەنی
تەشت و تاس و تەبەق و لەنگەر و شەمع و لەگەنی
من وەکوو ڕەعدم و تۆ وەک گوڵ و سەبزەی دیمەنی
من دەگریێم و دەناڵێنم و تۆ پێدەکەنی
ئەی دەراتوو لە دوو مەجرایی دوو میزابی مەبال
مەبە بادی وەکوو خەرزیهـ بەهەوای کیبر و مەنی
تەنی ڕازی بە خەشین پۆشیی وەک شێر و شوتور
بێنیازە لە برێشم تەنی و پیلەتەنی
گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆ چی بە تەحریری حەریر
ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
گوتی تاجی عەرەب و، ئالی عەبا فەرموویان:
عەیبە تەن پەروەری و نەرمی و نازک بەدەنی
ئێمە مەردین و هەموو شێری خەشینپۆشی مەساف
کرمی قەز هەرچی تەنی، بۆ تەنی نیسوانی تەنی
قەز، برێشم، کە حەرامە لە ڕەجول، نەک نیسوان
سوننەتی شەرعە، ئەگەر تابیعی ئەهلی سونەنی
تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنی و قەڵبەزەنی
میللەتی کورد و عەرەب هەردویەکە تەفرەقە بوون
لە جەفا و میحەنی موڵکی سەباناوی تایبەت و یەمەنناوی تایبەتی
وەکوو ئەو کرمە لەنێو قوببەیی ئەبریشمدا
عاقیبەت موردەیی یەئسی عەمەل و بێکەفەنی
چونکە نالیناسناوی ئەدەبی! لەسەر ئەم ئەرزە غەریبی وەتەنی
هەستە باری مەدەنی بە، مەدەنی بە، مە دەنی