خوایا تۆ خۆت ساحێبی کوردی

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  374 بینین
خوایا تۆ بۆخۆت ساحیبی کوردی
خەبەرداری لە ئازار و لە دەردی
لەژێر باری گرانی جەور و زوڵما
ئەناڵێنێ هەموو خێزانی، وردی
لەناو ئەشکەوت و شاخ و شیو و دەشتا
بڵاو و پەخشە شێرانی نەبەردی
لەژێر ڕەحمی فڕۆکەی ورچی سوورا
هەموو وێرانە خانوو و دار و بەردی
لە بەر جەور و خراپەی نالەباران
هەمووی ڕەش پۆشە کێو و شیو و هەردی
وەکوو عونقایە ئینساف و مورووەت
لە دونیادا بەرامبەر قەومی کوردی
نەبیسرا کەس بەزەیی بێ بە کوردا
بپرسێت حاڵی ناڵە و ئاهی سەردی
وەکوو شاهۆناسناوی ئەدەبی ئەوەی کوردە هەمیشە
لە لوتفی تۆی ئەوێت دەرمانی دەردی