خودایا بە ئەوزاعی عالەم خەبیری
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
460 بینین
خودایە بە ئەوزاعی عالەم خەبیری
بە ڕەفتاری ئەولادی ئادەم بەسیری
لە سەد دەی تەقالا ئەدەن بۆ سەلامەت
ئەوەی کەی خراپە چ جوان و چ پیری
نیهادیان لە خۆت ئاشکرایە چییە
کە عالم بە ئەسراری ما في الضَميرعەرەبیی
بەڕاستی بەڵان بۆ عوموومی بەشەر
چ شەرقی، چ غەربی، چ ژووری، چ ژێری
ئەبینی بە کۆمەڵ لە دین دەر دەچن
بەبێ شەرم و تەقیە غەنی و فەقیری
پەنامان بە خۆتە کە هەر خۆتی تەنیا
بە تەدمیری زیندیق و مولحید قەدیری