هەزاران شوکری تۆ ڕەببی کە کوردێکی موسڵمانم
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
2 خولەک
733 بینین
هەزاران شوکری تۆ ڕەببی کە کوردێکی موسڵمانم
بە تۆ و پێغەمبەرانی تۆ و کەلامت زۆرە ئیمانم
بە دڵ بڕوام وەهایە ساحیبی ئەرز و سەماواتی
بەدەستی خۆتە گشت چەرخێ بەڕاستی وایە ئیزعانم
بەبێ فەرمانی تۆ نەبووە و نییە و نابێ شتێ بۆ کەس
بە ئەمری تۆیە بوون و ژین و مان و نووری چاوانم
ئیباحی نیم تەماعم بێ بە نامووسی کەس و کارم
لە لوتفی تۆوە دواکەوتووی ڕەوشتی فەخری ئینسانم
پەنام هێنایە بەر قاپی بوڵندی زولجەلالی تۆ
بەزەییت گەر نەیەت پێما بە جارێ ماڵی وێرانم
ئەگەرچی ڕوو سیا و دەفتەر سیا و بەد خوو و گونابارم
هەزاران تەوبە بێ ڕەببی! ببخشە جورم و عوسیانم
تەڵەب کارم لە ڕەحمی تۆ لە ڕێی دینا بە سەربەستی
نەجاتی دەی بە گورجی قەومی داماوی پەرێشانم
گرفتاری دەسیسەی کۆمەڵی تلمیزی شەیتانن
بە زاهێر مەڕ، کە چی وەک گورگی هار کەوتوونە ناو ڕانم
گەلێ ڕێی کەوت و دەرفەت بوو لە دەسیان دا بە خۆڕایی
کە چی وەر ناگرن عیبرەت بە دڵ لەم حاڵە حەیرانم
بە نەسر و نەزم و گۆرانی، گەلێ پاڕایەوە شاهۆناسناوی ئەدەبی
کە دواکەوتوو نەبن! یەک بن! بەڵام بێ سوودە ئەلحانم