ئەلا ئەی خامە خۆ تۆ تەرجومانی بەینی یارانی
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
502 بینین
ئەلا ئەی خامە خۆ تۆ تەرجومانی بەینی یارانی
هەمیشە پڕ بە دڵ خەمخواری جەمعی دەردەدارانی
لە دڵما موشکیلێ ڕووی داوە حەللی زەحمتە بۆ من
لە تۆم مەتڵووبە تەحقیقی کە تۆ خۆت مەردی مەیدانی
ئەتۆ خۆت دائیمەن کاتبی سڕی ئەهل کەماڵاتیدەقی نائاشکرا
ئەتۆ خۆت مەحرەمی ئەسراری شاهان و ئەمیرانی
ئەتۆ میفتاحی قوفڵی موشکلاتی عالەمی ئەمڕۆی
ئەتۆ بەووابی بابی دانشی ئەربابی عیرفانی
بپرسە بۆم بزانە شۆخەکەی عالی مەقامی من
لە کوێوە تاوەکوو کوێ خوێندووە ئایاتی قورئانی
لەلای وایە کە ئایەی لَن تَرانيعەرەبی ئەمری تەعمیمە
وەیا هەر خاس بووە بۆ حەزرەتی مووسایی عیمرانی؟
لە دەرحەق دۆستانی سادقانی بیستووە ئایا
خوا ئایاتی نازڵ فەرمووە بۆ شاهی عەدنانی
لە سی جزمەی کەلامەڵڵاهدا هەر لَن تَرانيعەرەبی خوێند
کە وا دائیم بە گیان و دڵ گورێزانە لە یارانی
بە دڵ وا چاوەڕوانی هیممەتی مەردانەتە شایقناسناوی ئەدەبی
کە ئەم موشکیلیە بۆ حەل کەی بە هەر نەوعێ کە ئەیزانی