سەرم پڕ شۆری نەشکوفتە گوڵێکی باخی ڕیزوانە
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
2 خولەک
514 بینین
سەرم پڕ شۆری نەشکوفتە گوڵێکی باخی ڕیزوانە
کە باڵای نەونەمامی عادەتا وەک سەروی بوستانە
عوموومی سەبر و هۆشم مەحوی وادی حیرەتە ئەمڕۆ
تەعالەڵڵا ئەمە باڵایە یا سەروی خەرامانە؟
ئەمە ڕۆژە لە شەودا دەر کەوتووە یا ڕوو لە ناو زوڵفا؟
جەمالە؟ یا لەناو کفرا بریقەی نووری ئیمانە؟
دڵی بردم کریشمەی چاوی مەخمووری بە تاڵانی
کە چی ئێستاش خەریکی غارەتی دین و سەر و گیانە
تەمەننای وەسڵی هەرچەند لێ دەکەم وەک مووسایی عیمران
بە غەیری لَن تَرانيعەرەبی نابیسم لەو شۆخە چاو جوانە
من و دەردی جیایی تا بە کەی هامڕاز و هاودەم بین؟
فیدای باڵای نەمامت بم بەسە ئەم ئێش و هیجرانە
ئەگەر ئەو لەعلی دوو لێوەت مەسیح ئاسا نەکات ساتێ،
دەوای تای ڕۆح و دڵ ئەمڕۆ، ئیتر حاڵم پەرێشانە
وڵاتی سینەکەم سووتا، نەما ئاساری عیمرانی
تکەی قەترەی زوخاوی دێ، ئەڵێی سەیلی بەهارانە
ئەلا ئەی شۆخی سیمین ساقی بێ میسلی لە دونیا تاک
دڵی وەک بێژەنم بۆ تۆ ئەسیری چاهی زیندانە
لە شۆری عەشقی تۆوە خۆ شعوورێکی نەما شایقناسناوی ئەدەبی
بە دائیم هەر وەکوو مەجنوونی لەیلا ئیشی گریانە