لەو ساوە کە من عاشقی ڕوخساری حەبیبم

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  608 بینین
لەو ساوە کە من عاشقی ڕوخساری حەبیبم
ماتەم زەدەیی چیهرەیی گوڵناری حەبیبم
بنواڕەرە لاشەم کە چ بێ هێز و زەعیفە
تاداری گڕی دووری و بیماری حەبیبم
بێ حاڵیە ئەحواڵی من ئەی شۆخی پەری خوو
لەو ساوە کە نێچیر و گرفتاری حەبیبم
ناپرسی کە بۆچ زامە سەراپایی وجوودم
پێکراوی موژەی نەشتەری خوێن خواری حەبیبم
چی بکم؟ چییە تەدبیرم؟ ئەوا چۆقی ڕەشم کرد
وەڵڵاهی ئەوند شیفتەیی دوو ناری حەبیبم
ئێوە بن و خوا چارەیە تا ماوە ژیانم
گیرۆدەیی دوو گێسوی ڕەشماری حەبیبم
دوودی نەفەسم گەییە سەما، ئاهە لەدەس یار
سووتاو و پڕووزاوی گڕەی ناری حەبیبم
ناپرسی لەحاڵم نەفەسێ بەڵکوو بزانی
مەسموومی سەری پەرچەمی جەڕاڕی حەبیبم
وەک بەحری خەزەرناوی تایبەت، مەوجە لەبەر ئەشکی دوو دیدەم
ئەم دەشت و دەر و دۆڵە کە غەمباری حەبیبم
مەنعێ نییە بۆ بەندە کە دەگریم و دەناڵم
عاشق بە لەبی لەعلی گوهەرباری حەبیبم
گریانە هەموو ڕۆژ و شەوێ پیشەیی شایقناسناوی ئەدەبی
لەو ساوە کە مەحروومە لە دیداری حەبیبم