باری گونام گرانە بەسەر شانی ڕێشەوە

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  428 بینین
باری گونام گرانە بەسەر شانی ڕێشەوە
ئەتلێمەوە هەمیشە لە تاوا بە ئێشەوە
نەفسم ئەوەندە سەرکەشە سەرشێتی کردووم
تووشم بووە بە تووشی شەوی گورگەمێشەوە
شەیتانە کوێرە نەگبەتەکەیش خۆ بەبێ وچان
چیم بۆ خراپە ئەومە ئەکات هەر بە ڕیشەوە
بێجگە لەمانە کۆمەڵی خێڵێ يُوَسْوِسُعەرەبییش
چەک ئاودراو بە ژاری پڕ ئازار و ئێشەوە
هەڵمەت ئەهێننە سەر دڵی ڕێشم بە ڕۆژ و شەو
ئەویان بە تیر و شیر و ئەمی تر بە نێشەوە
دوژمن ئەوەندە زۆر و منیش پیر و ناتەوان
بۆ جەنگی ئەم گرۆهە بە چی بچمە پێشەوە؟