سەد کە من شەرمەندەم و دارایی ئەوسافی زەمیم
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
508 بینین
سەد کە من شەرمەندەم و دارایی ئەوسافی زەمیم
غەرقی ژێر باری گوناهم تابعی نەفسی لەئیم
سەد کە خەجڵەت بارم و نامەم لەڕووی خۆم ڕەشترە
وەک سەگی برسیم موتیعی ئەمری شەیتانی ڕەجیم
قەت نەبوو ڕۆژێ بە ڕاستی سوجدەیەکت لێ بەرم
هەر لەگەڵ ئەوباش خەریک بووم، بووم بە هامڕاز و نەدیم
دائیمەن تەعقیبی خێڵی نەفس و شەیتانم ئەکرد
سەرفی ئەوقاتم لە ئیشی قۆڕ و ئەفکاری سەقیم
لێک یا ڕەببی ئومێدم زۆر بە عەفوی تۆ هەیە
بەندە عەبدێکی زەلیلم تۆیش خوایەکی ڕەحیم
گەر بە کرداری بەدی خۆم تۆیش بەدیم دەرحەق بکەی
بەس تەفاوت کوا لەبەینی عەبد و خەللاقی عەزیم
وەر بەتەعجیلی عیقابم مەیل ئەفەرمووی ڕەببەنا
موستەحەقی ئەومە ئێستا بمخەیە ناری جەحیم
عەبدی قاپی خۆتە شایقناسناوی ئەدەبی پادشاهی بێ نەزیر
چاوەڕێی بەخشینی خۆتە أنتَ غَفّار كَريمعەرەبی