بەخوا بێ ڕیا هەواخواتم

بۆ شێخ عوسمانی شێخ عەلادین
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  373 بینین
بەخوا بێ ڕیا هەواخواتم
تالبی ئیحترامی دەرگاتم
ئارەزوومە ببی بە شاهی جیهان
شایقی شەعشەعەی تەجەللاتم
لەعومی سولالەیی عومەرناوی تایبەتی
عاشقی خوڵق و خوویی ئەعلاتم
بەدڵ و گیان بە وێنەی بوڵبوڵ
ئارەزوومەندی ماهی سیماتم
وەکوو مورغی قەفەس منی بێ دڵ
بەستەیی داوی میهر و سەوداتم
شەو و ڕۆژ من بە یادی ڕوویی تۆ
دڵی پڕ ناڵە و مەقاماتم
بەستە وێژە لە هیجری تۆ شاهۆناسناوی ئەدەبی
هەر دەڵێ ئاخ لە هیجری تۆ ماتم