واقی وڕ ما ماسیوای زاتت لە کونهی زاتی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  805 بینین
واقی وڕ ما، ماسیوای زاتت لە کونهی زاتی تۆ
مات و سەرسامن لە سیڕ و موعجیزەی ئایاتی تۆ
زەڕڕە زەڕڕەی عالەمین و خەڵق و ئەمری کائینات
شاهیدن بۆ زولجەلالی و قودرەت و ئیسباتی تۆ
باوەڕم وایە بە زاتت، هەیت و بوویی و هەر ئەبی
ئاگەداری گشتی ئەسرار و هەموو نییاتی تۆ
خالقی مەخلۆقی، بۆ تۆ خالقێ نەبووە و نییە
موحییی ئێسکە ڕزیوی کافیەی ئەمواتی تۆ
ڕازیقی گیانداری حەتتا وردە کرمی چاو نەدیو
دەست گیری بێ کەسان و قازیی حاجاتی تۆ
ڕەهنمایی ڕێگە ون کردووی هەژاری وەک منی
ساحیبی ڕەحمی عەزیم و خاوەنی خەیراتی تۆ
ئیلتیجام هێنایە بەر قاپیی بوڵندت، ڕەببەنا!
ڕەت بڵاوم، تۆی ئومێدم، جامعی ئەشتاتی تۆ
عەبدی خۆتە ڕەببی شاهۆناسناوی ئەدەبی! چاوەڕێی ئیحسانتە
غافر الذنبعەرەبی و کەریمی ساتر اللذاتعەرەبیی تۆ