ڕەبی هەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
841 بینین
ڕەببی هەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم
ئافەریدەی زاتی پاکی ئەقدەسی سوبحانتم
تێکشکاوە گەر لەژێر باری گوناها قامەتم
خۆ بە گیان و دڵ بە هیوای بەخشش و غوفرانتم
لانەواز و بێ مەلاز و بێ نەوا و بێ کەسم
دەستی بێ دەستیم بوڵند کرد، چاوەڕێی ئیحسانتم
ڕووی ئومێدم کردە قاپیی بارەگاهی ئەقدەست
چاوەنواڕی عەتف و جوود و ڕەحمی بێ پایانتم
ڕووم نییە دەس هەڵبڕم من بۆ تکای ئەحواڵی خۆم
چونکە غەرقی بەحری پیسی بۆگەنی عوسیانتم
چی بکم؟ لای کێ بچم؟ کێ بێنمە حاجەت بۆ تکام؟
هەر چی بم خۆ ئوممەتێکی شاهی ئینس و جانتم
باوڕم پێتە بە دڵ یەزدانی پاکی عالەمی
ملکەچی فەرمان و حوکمی عادلی قورئانتم
ئاوڕێکی لێوە دە ڕەببی! بە لوتف و ڕەحمی خۆت
چاوەنواڕی قەترەیەکی ڕەحمەتی پەنهانتم
جورمی شاهۆناسناوی ئەدەبی پەلکە پووشێکە بەرامبەر عەفووی تۆ
بۆیە داواکاری عەفوی حەزرەتی ڕەحمانتم