لە دووری کوڵمی گوڵ ڕەنگت هەمیسان عاجز و ماتم
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
1346 بینین
لە دووری کوڵمی گوڵ ڕەنگت هەمیسان عاجز و ماتم
وەکوو مەجنوونەکەی لەیلا، منیش وا شێت و شەیداتم
ئەڵێی عەوداڵی چۆڵ گەردم، ئەوەندە گێژ و بێ هۆشم
لە وەختێکۆ کە گیرۆدەی کەمەندی زوڵفی تاتاتم
شەو و ڕۆژ خوێنی گەش دەتکێ لە جەرگ و دڵ وەکوو سەیلاو
هەتا عالەم بزانێ، من شەهیدی چاوی شەهلاتم
چریکەی دەنگی «یا لەیلا» لە سینەم دێتە گوێ دائیم
بە عەینی هەر وەکوو سەمتوورە سینەی پڕ مەقاماتم