نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ

زانای مەزن شێخ محەممەدی خاڵ فەرهەنگی زمانی کوردییەکەی بڵاو کردەوە ئەمەم بۆ وتووە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1341 بینین
نایکەم بە خامە یا بە زمانم سوپاسی تۆ
جیایە لەگەڵ ئەدیبی جیهانا قیاسی تۆ
مێژوو گەڕام بە بیر و بە فکرێکی وردەوە
ئایا هەیە ئەدیبێ بە فیکر و حەواسی تۆ
بۆ لەهجەکانی کوردی کە بیکاتە یەک زمان
فەرهەنگی نووسی بۆ گەل و قەومی کەساسی تۆ
قەومێکی زۆر و گەورە زمانی بکا بە یەک
وەک دەستکرد و هیممەتی فەرهەنگ شوناسیی تۆ
دۆزیمەوە محەممەدی یەعقووبی کوردی لوڕ
تەنیا ئەوە لە عیلمی زبانا قیاسی تۆ
یەعقووبزادە خزمەتی ئەغیاری کردووە
دوورە لە بیری قەومیەت و ئیحتساسی تۆ
چڵ ساڵ گەڕا بە شوێنی وتەی قەومی غەیری کورد
بۆ قەومی کوردی خۆتە بناغە و ئەساسی تۆ
دای ڕشتووە بناغەی کاشانەی زمان
بۆ لەهجەکان بە گردەوە فەرهەنگی خاسی تۆ
ئەم قەومی کوردە بابەناسناوی ئەدەبی بە ورد و درشتەوە
دوا ناکەون سەعاتێ لە شوکر و سپاسی تۆ
بەرگێکی غەیری پێوە بۆ لەهجە و زمانی کورد
کاڵای زمانی میدییە بەرگ و لیباسی تۆ