لاوەکانم نەنگە مەگرین بۆ برای خنکاوتان
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
2 خولەک
1127 بینین
لاوەکانم! نەنگە مەگرین بۆ برای خنکاوتان
بەرزیی داری قەنارە بێننە بەر چاوتان
سەرکەون بەم دارەدا تاکوو بمێنێ ناوتان
مردنێ وا بێ ژیانە بۆ گەلی فەوتاوتان
گەرچی مەلعوونە قەنارە، موژدە بەخشە بۆ حەیات
پەیژەی سەرکەوتنە بۆ تەختی ئازادی وڵات
تافەتافی خوێنی کوردە هەر وەکوو لافاوی شەڕ
هەر لە موکریناوی تایبەت تاکوو بەغداشوێن دەشت و سەحرای گرتە بەر
دیجلەناوی تایبەت خوێناوی شیمالیشی بە جارێ کردە سەر
باغی ئازادی بە بەحری وا نەبێ چۆن دێتە بەر
گەر سیاسەت مەنعی ئازادی بە بومبا و دار ئەکا
میللەتی کورد نابەزێ یاری بە دار و نار ئەکا
لاوەکانم قەومی کورد حەققی ژیانی بۆ نەبێ
شیو و شاخی مەخزەنی ئاڵتونە نانی بۆ نەبێ
سەربەخۆییی قەومی مادناوی تایبەتە، بۆ گەلی کورد عیبرەتە
لاوەکانم بەس نییە ئەم دیلییە، ئەم زیللەتە؟
لاوەکان! دەستی من و داوێنی پاکی ئێوە بێ
نەک حەرامزادەی وەتەن هی لاوی چاکی ئێوە بێ
گەر جیهان بێتە عەدوو چاوی لە لاکی ئێوە بێ
نیشتمانی کورد ئەبێ سەرپاکی خاکی ئێوە بێ
بابەناسناوی ئەدەبی لاوان یا بەچەک یا خۆ بە عیرفان یا بە فەن
هەر ئەبێ ئازادی کەن لەم دیلییە دایکی وەتەن