ساقیا ئیمرۆ شەرابی کۆنی دوو ساڵم بەرێ

ساقینامە (با وجود خۆم مەی خۆر نیم)
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1103 بینین
ساقیا! ئیمرۆ شەرابی کۆنی دوو ساڵم بەرێ
پڕ لە عەتر و عارەقی سەر گۆنەیی ئاڵم بەرێ
یا لە غەمزەی دولبەرێکی شۆخی چاو کاڵم بەرێ
یا لە شیلەی شەهد و قەندی لێوی پڕ خاڵم بەرێ
لەو شەرابی شەرمە بێ، ئەتکێ لە کوڵمی دولبەرم
نەشئەیی سەد مەستیی کەوسەر ئەڕێژێتە سەرم
ساقیا! کەیفم هەیە ئیمڕۆ مەیی نابم بەرێ
هەر لە بادەی ئەرخەوانی و لەعلی خۆشابم بەرێ
یا لە سوورایی شەفەق، یا خۆ لە مەهتابم بەرێ
پیری مەیخانەم شەرابی پوخت و نایابم بەرێ
لەو شەرابە کۆنە بێ ئیجاد و میراتی جەمە
هەر دڵۆپێکی شیفای سەد بێ زمان ئەبکەمە
ساقیا! ژینی جیهان لای من هەموو دەردیسەرە
تێکە بۆم جامێکی تر پڕ لەو ئاگر و پشکۆی تەڕە
فێنکی بەخشی دڵ و جانە زوڵاڵی کەوسەرە
هەر قومێکی تاج بەخشی سەد ئەمیر و قەیسەرە
چەشنێ سەر خۆشم بکا بابەناسناوی ئەدەبی بە ناڵەی مەستەوە
مەحشەرێ پەیدا بکەم ئازادی بێنمە دەستەوە