گەردشی چاوت قەراری عاشقی مسکین دەبا

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  3577 بینین
گەردشی چاوت قەراری عاشقی مسکین دەبا
ساحیری چاوبەستە، ئارێ، دڵ دەکێشێ دین دەبا!
قیبلەکەم بەو زاری هەر وەک غونچە بۆیە پێکەنی
تا بڵێن خەندێ لە گوڵ بێ ئابڕووی پەروین دەبا
من کوتم: گرتی حەبەشناوی تایبەت کەعبەی جەماڵت؟ ئەو دەڵێ:
کاروانی میشکە بۆ شاری گوڵ و نەسرین دەبا
گەر ببینێ تاقی پەیوەستی برۆت فەرهادناوی تایبەتی چینناوی تایبەت
ڕۆحی شیرینی بە قوربانی، بە سەد ناڵین دەبا
پێچ و تابی زولفی خاو و ڕەمز و غەمزەی سیحری چاو
ئەو لە لایێ رۆح دەکێشێ ئەم لە لایێ دین دەبا
نەشتەری چاوی حەبیبم دێ بە سینەمدا دەچێ
مەرهەمی نازی تەبیبم بۆ دڵی خوێنین دەبا
من وەها مەستی گوڵەندامم کە نازانم ئەبەد
هۆشی من دوگمەی تەڵا، یا ساعیدی سیمین دەبا؟
تا وەفاییناسناوی ئەدەبی لەو دەرە بێت و بچێ مەنعی مەکە
سورمەیی خاکی دەرت بۆ چاوی پڕ ئەسرین دەبا