میرزای زانا و دانا شەرحی حاڵت فەرمووە

لە وەرامی جەنابی میرزا مارفدا
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1150 بینین
میرزای زانا و دانا شەرحی حاڵت فەرمووە
وەسفی عەیشی ژینی دونیای پڕ مەلالت فەرمووە
باسی بەرزیی فیترەتی ئەهلی کەماڵت فەرمووە
عەینی سیدق و ڕاستییە هەرچی خەیاڵت فەرمووە
پیاوی دانا تێ ئەگات دونیای فانی و ڕەوڕەوە
هاتن و ڕۆیشتنی ئەم ڕەوڕەوە عەینی خەوە
مەسلەکی مەغرووری ماڵ و جاهە نەشئە و پێکەنین
پیشەی موحتاج و مەزڵوومانە ئەفغان و گرین
پیاوی دانا و تێگەیشتوو لای یەکێکە سوور و شین
چونکە حەیرانە لە ڕەمز و حیکمەتی ئەسراری ژین
دەرکی ئەسراری حەقیقەت بۆ من و تۆ زەحمەتە
هاتن و ژین و نەمان، هەر سێ ئیرادەی وەحدەتە
مێشکی بۆشی پڕ غوروور و داعییەی ئەبلە و نەزان
وا ئەزانی بەردەوامە سەروەت ماڵ و ژیان
پیاوی دانا، لای یەکە، ئیقباڵ و ئیدباری زەمان
عەکسی إقبالعەرەبی، لابَقاعەرەبییە، بۆ هەموو ئەهلی جیهان
میرزا! تۆ بی و خوا قەت چاو لە نا ئەهلان مەکە
وێنەی بابەناسناوی ئەدەبی بژی مەیلی بڵیندی و شان مەکە