بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشهوورە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 2 خولەک  748 بینین
بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشهوورە
بەجارێ عالەمێ شێوا وەکوو هەنگێ بدا پوورە
جیهاد دەسپێکرا ئینگلیز و عوسمانلی بەشەڕ هاتن
بە گوللەی تۆپ و تەییارە تەلەف بوو شار و مەعموورە
گرانی کەوتە نێو مەخلووق و ئینگلیز هات و ڕۆمی چوو
نموونەی حەشرە نەفسی نەفسییان ئینسان کە مەخموورە
بزانن ئەم خرۆشانە جەزای ئەعمالی خۆمانە
کە بێزارین هەموو لەم قاعیدە و قانوون و دەستوورە
وەگەرنە مەردی سەحرایی چ باکی زەلزەلەی ئەرزە
کە ڕووت و قووتی دەریا بی لە ترسی جەردەوە دوورە
ئەگەر تۆ ساڵح و چاکی لە شەڕ و فیتنە بێ باکی
وەگەرنە تالحی دونیا بە تاراجی تۆ مەئموورە
دەروونت پڕ لە حوببی ماڵە وەک دوکانی حەڵواچی
کە مێشی فیتنە لێت هاڵاوە کردەی خۆتە مەعزوورە
خەراپیت ناگرێ دونیا وە تۆش مەگرە خەراپی ئەو
خەراپی خۆتە وا خانەت خەراپ و مەحو و خاپوورە
لە قەول و فیعلی عالەم دەم مەدە سابیرناسناوی ئەدەبی بە نیک و بەد
ئەگەر غەددار و بێ دینە ئەگەر مسکین و مەغدوورە
وەرە سابیرناسناوی ئەدەبی ڕەزا بە خۆت ئەزانی ڕزق مەقسوومە
کە ئاغا ئوجرەتی کەم دا بزانە عەیبی مەزدوورە